ئەمریكا هەزاران زیندانیكراوی داعـ.ش لەسوریاوە بۆ عیراق دەگوازێتەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 112

راچڵەكین -

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیانكردووە بەگواستنەوەی دەستگیركراوانی داعـ.ش لەباكووری رۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ عیراق، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەمانەوەیان لەشوێنێكی پارێزراودا.

سێنتكۆم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، پڕۆسەكە دەستیپێكردووە و هێزەكانی ئەمەریكا بەسەركەوتوویی 150 زیندانی داعـ.شیان لەگرتووخانەیەكی حەسەكە لەسووریاوە بۆ شوێنێكی پارێزراو لەناو خاكی عیراق گواستووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوون ئامانجی كۆتایی ئەوەیە نزیكەی حەوت هەزار چەكداری دەستگیركراوی داعـ.ش لەسووریاوە بگوازرێنەوە بۆ گرتووخانەكانی ژێر دەسەڵاتی عیراق.

سێنتكۆم ستایشی رۆڵی حكومەتی عیراقی كردووە لە هەماهەنگیكردن لەگەڵیان بۆ گواستنەوەی دەستگیركراوانی داعش و جەختی لەوەكردووەتەوە ئەم هەنگاوەی عیراق یارمەتیدەر دەبێت كە دەستگیراوەكان هەوڵی هەڵاتن نەدەن بەهۆی بارودۆخی نالەباری ناوخۆی سووریا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن