راچڵەكین-
هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات، بەھۆی چڕی بەفەر بارین مەترسی خزین و ھەڵخلیسكاندن، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەكەن و نەیەنە دەرەوە.
رۆژی هەیینی 23ی كانوونی دووەمی 2026 بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەقامی نێوان تاسلوجە بەرەوە ئاراستەی راپەرین و بە پێچەوانەوە و بەشێكی زۆری شەقامەكان بە ئاراستەی دەرەوەی شاری سلێمانی بەھۆی چڕی بەفەر بارین مەترسی خزین و ھەڵخلیسكاندن و نەمانی كۆنترۆڵی ئۆتومبێلی لەسەرە و ئەگەری بەرچاو ھەیە بۆ پەككەوتن و رووداوی نەخوازراوی لێ دەكەوێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەكات بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەكەن و نەیەنە دەرەوە تا ئەو كاتەی كۆتایی بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت.