راچڵەكین-
وەزارەتی دارایی عیراق نووسراوێكی ئاراستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم وەزارەتەكانی دیكەی فیدراڵ كرد لیستی مووچەی مانگی یەكی ساڵی 2026 ی بە كۆمەڵێك مەرج و ڕێنمایی نوێوە بۆ ڕەوانە بكەن.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق، داوایكردووە لیستەكان خشتەی تایبەت بە موچەی فەرمانبەرەكانیان لەسەر میلاكی هەمیشەیی و گرێبەست لەخۆ بگرن.
هاوكات، داوایكردووە لیستەكان بەوجۆرە بن، خەرجی راستەقینەی ساڵی رابردوو نیشان بدات. لەگەڵ (CD) كە بەڵگەنامەكانی تێدا بێت و لەلایەن بەڕێوەبەری بەشی دارایی و بەڕێوەبەری بەشی وردبینی و سەرۆكی فەرمانگە یان وەزیر یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتەوە یاخود پارێزگار یان هەر كەسێك كە یاسا سەرپشكی كردبێت، واژۆ كرا بێت.