شۆفێران چیتر پێویستیان بە هەڵگرتنی مۆڵەتی شۆفێری دیجیتاڵی نییە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 353

راچڵەكین-

حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی لەڕێی ئەپڵیكەیشنی KRDPass پێشكەش بە شۆفێران دەكات.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لەئێستادا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن كۆپی ئەلیكترۆنی مۆڵەتەكەیان لەسەر ئەپڵیكەیشنی KRDPass ببینن كە تیایدا هەموو وردەكارییەكانی مۆڵەتی شوفێری و كۆپییەكی دیجیتاڵی كەوتۆتە بەردەست شوفێران.

هەر شۆفێرێك بۆ ئەوەی مۆڵەتە دیجیتاڵییەكەی ببینێت، پێویستە سەرەتا، ئەپڵیكەیشنی KRDPass كە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و iOS بەردەستە، داببەزێنێت. پاشان ئەپڵیكەیشنەكە بكەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بكە) دواتر لە بەشی جزدان، مۆڵەتەكەت ببینە.

 یەكێك لە سوودەكانی ئەو خزمەتگوزارییە ئەوەیە، هەر شۆفێرێك مۆڵەتی شۆفێرییەكەی لەماڵەوە یان هەر شوێنێك بیرچووبوو وە كەوتە ناو مەفەرەزەی هاتوچۆوە دەتوانێت كۆپی دیجیتاڵی مۆڵەتەكەی لەسەر ئەپڵیكەیشنی ئاماژەبۆكراو پیشانی مەفرەزەكەی هاتوچۆ بدات و بێ كێشە تێپەڕ بن.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن