"لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم بە سیستمی پەیڕۆڵ تەواوكراوە"

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 99

راچڵەكین-

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی دەڵێت لە 10ی ئەم مانگەوە سیستمی پەیڕۆڵ كارا كراوە. وتیشی:" لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بە سیستمی پەیڕۆڵ تەواوكراوە."

رۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026 یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، لەئێستادا تەنها  شەش بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی ماون كە بڕیارە ئەمڕۆ لیستەكانیان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن. 

هاوكات بەووتەی بەرپرسانی دارایی هەرێمی كوردستان، چاوەڕێ دەكرێت، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی بەغدا بكرێت، بۆ ئەوەی دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان و پابەندییەكانی حكومەتی هەرێم، لەلایەن دارایی فیدراڵەوە خەرج بكرێت. 

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن