چەند رێنمایەکی گرنگ لەکاتی پێوەدانی مار پێویسته‌ بیزانیت

تەندروستی

17/05/2020     ژمارەی بینراو 12994

مار

ڕاچڵه‌كین-

پێوەدانی مار بابەتێکی تەندروستی گشتی پشتگوێ خراوە،ساڵانە نزیکەی ٤ بۆ ٥ ملیۆن کەس لە جیھاندا توشی حاڵەتی مار پێوەدان یٔەبن،لە یٔەنجامدا ١.٨ بۆ ٢.٧ ملیۆن کەس توشی ژەھراوی یٔەبن لە نێوان یٔەمەنەشدا ٨١٠٠٠بۆ ١٣٨٠٠٠کەس دەمرن و کەم ئەندام دەبن بەھۆی برینەوەی بەشێکی جەستەیان.

سەنتەری ڕێگری و کۆنترۆڵی نەخۆشی ئەمەریکی (CDC) چەند رێنمایەک بۆ خۆپاراستن لە پێوه‌دانی مار بڵاوکردۆتەوە کە ئەمانەن :

1-ھەوڵبدە ھیچ بەرکەوتنێکت نەبێت لە گەڵ مار وە ئه‌گەر مارت بینی بەھیچ شێوەیەک ھەوڵ مەدە دەستی لێبدەی بەھێواشی دوور بکەوە.

2-دوور بکەوە لە گژوگیای درێژ ،یان ئەو گەڵایانەی ھەڵوه‌ریوون.

3-دووربکەوە لە سەرکەوتن بەسەر شاخ یان دار چونکە ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ ھەیە خۆی تیا حەشاردابیت.

4-ئاگاداری ئه‌وەبە بە شەو مار چالاکە بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا.

5-لەپێکردنی پێڵاوێک وەک پوت یان پانتۆڵی درێژ لەو کاتانەی لەناو کێڵگە كه‌ ئیش دەکەیت.

6- دەست کێشی پێست بەکاربھێنە کاتێک مامەڵە لەگەڵ گژوگیا دەکەیت.

یٔەوکەسانەی ماسی گری دەکەن یان لەناو کێڵگە كار دەکەن زیاتر لە مەترسی دان پێویستیان بە زیاتر خۆپارێزی ھەیە.


نیشانەکانی پێوەدانی مار :

1-دوو کون جێ دەھێڵێت لەسەر برینەکە.
2-سوربوونەوە ھاڵئاوسانی دەوری برینەکە.
3-ئازارێکی زۆر لە شوێنی پێوەدانەکە دروست دەبێت.
4-ڕشانەوە و ھێڵنجدان.
5-تەنگە نەفەس دەبێت کەسەکە.
6-کێشە بۆ بینین دروست دەکات.
7-زیاد لە پێویست ئارەق یان لیک دەردەدات.
8- سڕبوونی روخسار یان ئەندامانی جەستە.

فریاگوزاری سەرەتای کاتێک مار بە کەسێکەوە دەدات :

1-بەزوترین کات پەیوەندی بکە بە نزیکترین بنکەی فریاکەوتنی تەندروستی،یان سەنتەری فریاگوزاری خێرا ١٢٢.

2- ئه‌وەت لەبیربێت شێوەی مارەکە و رەنگی مارەکە بریار لەسەر چارەسەرکردنی دەدات.

3-خۆت بە ئارامی بھێڵەوە بڵاو بوونەوەی ژەھرەکە ناچالاک دەکات.واتا جوڵە زۆر مەکە.

4-بەکارھێنانی ھەرفریاگوزاریەکی سەرەتای پێویست کە نەتوانی بگەیت بە بنکەی تەندروستی لە نزیکترین کاتدا.

5-پاڵکەوتن بەشێوازێک کە شوێنی پێوەدانی مارەکە لەخوارەوەی ئاستی دڵ بێت.

6-شۆردنی شوێنی پێوه‌دانه‌كه‌ به‌ ئاو و سابوون و داپۆشینی شوێنی پێوەدان بە پەرۆیەکی خاوێن.


یٔەمانە پێویستن کە بیانزانیت:

1-دەست لە مار مەدە ھەوڵمەدە بیخەیتە تەڵەوە.
2-چاوەرێ مەکە تا نیشانەکانی دەربکەون دەست بکە بە فریاگوزاری سەرەتای.
3-بەھیچ شێوەیەک تۆرنیکە بەکارمەھێنە *دووربەکەوە لە بەستنی برینەکە یاخو پەلەکان.
4-نابێت شوێنی پێوەدانی مار بە چەقۆ یان هەر یٔامێرێكی تیژ برینداربکەیت.
5-ھەوڵمەدە ژەھرەکە بمژیت.
6-بەھیچ شێوەیەک بەفر دامەنێ لەسەر برینەکە.
7-دووربکەوە لە خواردنەوەی کحول و کافەین یان بەکارھێنانی دەرمانی یٔازارشکێن.

ئا: دیلمان دڵشاد
پ.خۆپاراستن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن