ترەمپ؛ بەرنامە مووشەکییەکانی ئێران لەگەڵ زەوی یەکسان دەکەین

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 24

راچڵەکین-

ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆ سەر وڵاتی ئێران دەستپێکرد و دوابەدوای هێرشەکانیش دۆناڵد ترەمپ وتارێکی پێشکەش کرد.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارەکەیدا رایگەیاند: دەستمان بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە کردووە لەناو خاکی ئێران و ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە پاراستنی ئەمریکییەکانە، دەکرێت ژیانی ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکی بکەوێتە مەترسییەوە، بەڵام ئەمە جەنگە و قوربانی تێدایە.

ئاماەی بەوەشكرد: چەندین دەیەیە رژێمی ئێران دروشمی "مەرگ بۆ ئەمریکا" دەڵێتەوە، تاران بەپرسیارە لە چەندین هێرش دژی بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە و چەندین هێرشی بۆ سەر ئامانجەکانمان ئەنجامداوە، رژێمی ئێران رژێمێکی تیرۆرستییە و هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات، هەروەها بەرنامەی مووشەکی ئەو وڵاتە لەگەڵ زەوی یەکسان دەکەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن