جارێکی دیکە ئیسرائیل هەوڵی کوشتنی شەمخانی داوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 19

راچڵەکین-

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئەگەر زۆرە کە لە هێرشە هاوبەشەکەی ئەمڕۆی نێوان تەلئەبیب و واشنتۆن بۆسەر ئەمریکا عەلی شەمخانی راوێژکاری عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران کوژرابێت.

میدیاکانی ئیسرائیل عەلی شەمخانی بە بەرپرسی یەکەمی بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران ناودەبەن و پێشتریش جەختیان لەوەکردبووە، شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی خامنەیی و مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا کراوەتە ئامانج.

شایەنی باسە لە هێڕشەکانی ساڵی رابردووشدا کە ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەنجامیدا و بووە مایەی هەڵگیرسانی شەڕی 12 رۆژەی نێوانیان، عەلی شەمخانی بە ئامانج گیرا و سەرەتا دەنگۆی گیان لەدەستدانیشی بڵاوکرایەوە، بەڵام دواتر لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە دەنگۆکە رەتکرایەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن