فڕۆكەخانەی دوبەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكان داخرا

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 76

راچڵەكین -

بەهۆی  هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی گەشتیاران، فڕۆكەخانەی دوبەی بڕیاریدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ماوەیەكی نادیار رابگرێت.

میدیاكانی ئیمارات بڵاویانكردەوە، بەهۆی بڕیارەكەی حكومەتی ئەو وڵاتە بە داخستنی كایەی ئاسمانی، بڕیاردرا گەشتە ئاسمانییەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی دوبەی نێودەوڵەتی و فڕۆكەخانەی ئال مەكتوم، تا كاتێكی نادیار رابگرێن.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكانی شاری دوبەی، بەهۆی هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دێت بۆسەر ئێران، كە تائێستاش بەردەوامە و لەكاردانەوەی ئەو هێرشانەش، سوپای ئێران بە مووشەك بنكە سەربازییەكانی ئەمریكای لە وڵاتانی كەنداو بۆردومانكرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن