ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی نێچیرڤان بارزانی و ئەسعەد شەیبانی ئاشكرابوو

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 109

راچڵەكین - 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی سووریا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەختیان لە گرنگیی بەهێزكردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە كردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 28-2-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریاوە پێگەیشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكەدا، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەكانی ناوچەكە و لێكەوتەكانیان بەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، تاوتوێ كران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزكردنی هاوئاهەنگیی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە كردەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن