راچڵەكین-
تائاسایی بوونەوەی دۆخی كارەبای نیشتمانی، خشتەیەكی نوێ بۆ كارپێكردنی موەلیدەی ئەهلی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دانرا.
بەگوێرەی بڕیارەكە بێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە مۆلیدەكانی سلێمانی، لە دوو كاتی جیاجیادا كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.
خشتەی كارپێكردنەكەش بەجۆرێكە لەكاتژمێر 4:00ی ئێوارە تا 1:00ی شەو موەلیدەكە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن.
هاوكات بۆ ڕەچاوكردنی كاتی پارشێوی هاوڵاتییان، بڕیار دراوە لە كاتژمێر 4:00ی بەرەبەیان تا كاتژمێر 5:30ی بەیانی كارەبا دابین بكەن.