وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم: لە ئەمساڵەوە وانەی كوردی و عەرەبی ئەژمار دەكرێت

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 90

راچڵەكین-

وەزارەتی خوێندنی باڵاە توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بڕیاری ئارەزومەندانەی ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی كوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا بە نوسراوی ژمارە 4225 كە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی كردووە، ئاماژە بە نوسراوێكی نوێی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆكایەتی دیوان كە بە نوسراوی ژمارە (٧٠٢) لە ڕێكەوتی (٢٠٢٦/٢/٢٦) ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی كردوە كە بریتییە لە كۆنوسی لێژنەی پێكهێنراو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (١٦٨) لە ڕێكەوتی (٢٠٢٢/٩/٧) كە ناوەرۆكی كۆنوسەكە جەختدەكاتەوە لەسەر (هەڵوەشانەوەی بڕیاری ئارەزومەندانەی ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی كوردی و عەرەبی). 

لە نوسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بۆ وەزارەتی پەروەردە رونكراوەتەوە، بڕیاری ئارەزومەندانەی ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی كوردی و عەرەبی هەڵدەوەشێتەوە و نمرەی ئەم دوو وانەیە هاوشێوەی وانەكانی تر ئەژمار دەكرێن بۆ ئەو خوێندكار و قوتابیانەی لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) و ساڵانی دواتر لە پۆلی دوانزەی ئامادەیین ، واتە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) و ساڵانی دواتر داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆكانی هەرێم.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەكات سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاكان ئاگادار بكەنەوە بە مەبەستی ئاگاداری خوێندكاران و قوتابیان هەروەك پێشتر بە نووسراومان ژمارە (٩٨٨٤) لە ڕێكەوتی (٢٠/ ٥/ ٢٠٢٥) ئاراستەیان كرابوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن