راچڵەكین-
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 76 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.