راچڵەكین-
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوا لە میدیاكانی سنووری پارێزگاكە دەكات، پاراستنی گیانی تەبایی و ورەی جەماوەری كوردستان لە ئەركە سەرەكییەكانی ئەم قۆناغی كاركردنەی هەموواندا بێت.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەوەی ڕوونكردووەتەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی شەپۆلی موشەك باران و جەنگی سیبرانی و شەڕی درۆنی ھەردوو بەرەی جەنگەكە، ئەركی میدیاو بەرپرسیاریەتی میدیاكاران زیاتر دەبێت.
"داواكارین لە كەناڵەكانمان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، وردبینی زیاترو بەرپرسیارێتی و بەئاگابوونی زۆرتر پەیڕەو بكەن پێش بڵاوكردنەوەی ھەر بەپەلەو ھەواڵ و راپۆرتێك كە جوگرافیاو وردەكاری جەنگی پێوەدیار بێت."
لەبەشێكی تری رێنماییەكەدا هاتووە، ھەندێك بابەتی میدیایی دەبنە چاوساغی بۆ لایەنەكانی ھێرشبەر، ھەندێكی تریان دەبنە مایەی روخانی ورەی شەقام و ھاووڵاتیان:"پاراستنی گیانی تەبایی و ورەی جەماوەری كوردستان لە ئەركە سەرەكیەكانی ئەم قۆناغەمان دەبێت.. بۆیە داواكارین بە تەنگ رێنمایی و داواكاریەكانمانەوە بێن."