باران و بەفر لەم ناوچانە دەبارێت

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 19

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 4ی ئاداری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت تا كاتەكانی ئێوارە . لە شەودا كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەكی لاواز سەرەتا لەسەر بەشەكانی باكووری  ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو  نمە بارانی لەسەرخۆ دەست پێدەكات لەسەر ئەو ناوچانە. لەكاتەكانی  شەو درەنگدا لەسەر سەرجەمی ناوچە (سنووریەكان) ی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ و سنووری ئیدارەی سۆران بەفر بارینێكی كەم  دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە. 

سبەی پێنج شەممە 5ی ئاداری 2026 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەندێ كات ئەگەری نمە بارانی كەم هەیە لەسەر ناوچەی جیاجیای سەرجەمی پارێزگاكان هەندێ كات باران بارین دەگۆڕێت بۆ گەواڵە بارانی پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوچە نیمچە شاخاوییەكان .  لە كاتی دابارین ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی پارێزگای  سلێمانی بەفر بارینی دەبێت، كاریگەری ئەم ناسەقامگیریەی هەیە بۆ سبەی پێنج شەممە زیاتر لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی  ڕاپەڕین و  ئیدارەی گەرمیان دەبێت. پلەكانی گەرما  نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەك.
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 14 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 11 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 14 پلەی سیلیزی

كەشناسی دەڵێت، لەسەر ناوچە شاخاویەكان و قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری تەزرە بارین هەیە وە ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە ئاستی 1800 مەتر بەرزترە لە ئاستی رووی دەریا ئەگەری بەفرێكی كەمی هەیە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن