بۆ بەشەخۆراكی هەر هاوڵاتییەك دەبێت چەند پارە بدرێت؟

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 433

راچڵەكین-

وەزارەتی بازرگانی عیراق، رایدەگەیەنێت، تەواوی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دابینكراوە. هاوكات ئەو بڕە پارەیە دیاری دەكات كە پێویستە هاوڵاتیان وەك كرێ بیدەن بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراكی هەر تاكێك.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاداری 2026  وەزارەتی بازرگانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ڕوونیكردووەتەوە، پرۆسەی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانە بەسەر هاوڵاتیان بەگوێرەی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە، بەردەوامە تا هەموو هاوڵاتیان  بەشەخۆراكی خۆیان بەبێ گرفت بەدەست بگات.

"كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە و رێگە بە وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەكی تر لەهاوڵاتیان نادرێت."  وەزارەتی بازرگانی عیراق وا دەڵێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن