ناوەڕۆكی پەیوەندییەكەی مەسرور بارزانی و هاكان فیدان ئاشكرا دەكرێت

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین -

سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێدەگات و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2026، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیاوە پێگەیشت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عیراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پەرەسەندنەكانی شەڕ و گرژییەكانی ناوچەكە كرد.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن