فەرماندە ئەمنییەكانی عیراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو بە ئامادەبوونی فەرماندە ئەمنییەكان گفتوگۆ لەبارەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكانی سەر عیراق دەكات.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 7-3-2026، كاتژمێر 9ی شەو، كۆدەبێتەوە و كارنامەی كۆبوونەوەكەش لە یەك بڕگە پێكدێت.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە بە میوانداریی فەرماندە ئەمنییەكانی عیراق بەڕێوەدەچێت و تایبەت دەبێت بە تاووتوێكردنی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان لە عیراق و ناوچەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن