راچڵەكین-
ئەمڕۆ یەكشەممە 8ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلارو 69 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 90 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.