سبەینێ نمەباران و بەفر دەبارێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئاداری 2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەكانی گەرما  بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە.

سبەی چوار شەممە 11ی ئاداری 2026 ئاسمان پەڵەهەوربۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران  لە ناوچەی جیا جیا و بارینی كەمێك بەفر لە سەر لوتكەی شاخە بەرزەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم .
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی 
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆك 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن