راچڵەكین-
لەگەڵ ئەوەی تەنها سێ ڕۆژە وەك ڕابەری نوێی ئێران دەستنیشانكراوە، بەڵام لەئێستادا مشتومڕی جددی لەئارادایە سەبارەت بەوەی موجتەبا خامنەیی بریندارە یان نا؟ بۆ تائێستا دەرنەكەوتووە؟
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لەزاری چەند بەرپرسێكی ئێرانی و ئیسرائیلییەوە بڵاویكردووەتەوە، موجتەبا خامنەیی، ڕابەری نوێی ئێران بەهۆی هێرشە مووشەكییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل لە 28ی شوباتی ڕابردوو كە بووە هۆی كوژران عەلی خامنەیی باوكی و ژمارەیەك لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە، هەردوو قاچی برینداربووە.
هاوكات ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لەبێژەرانی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران لەسەرتای هێرشە مووشەكییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، موجتەبا لە جەنگی ڕەمەزاندا برینداربووە.
لەبەرامبەردا ، یوسف پزیشكیان، كوڕی سەرۆككۆماری ئێران كە هاوكات ڕاوێژكاری حكومەتی ئەو وڵاتەیە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تێلێگرام نوسیوویەتی:" هەواڵی ئەوەم بیست كە بەڕێز موجتەبا خامنەیی بریندار بووە، بەڵام لە چەند هاوڕێیەكم پرسی كە پەیوەندییان پێوەی هەبوو، پێیان گوتم سوپاس بۆ خودا سەلامەتە."