ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنييەكەی سودانی و پزیشكیان ئاشكرا دەبێت

عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 88

راچڵەكین -

سەرۆكوەزیرانی عیراق بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆككۆماری ئێرانەوە دەكات و وێڕای رەتكردنەوەی ئەو جەنگەی بەسەر ئیچراندا سەپێندراوە، بەڵێنیشی پێدەدات رێگە بە هیچ لایەنێك نەدات خاكی عیراق بۆ هێرشكردنە سەر ئێران بەكاربهێنێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 11-3-2026، محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێرانەوە ئەنجامدا.

سودانی بەناوی حكومەتی گەلی عیراقەوە سەرەخۆشی بە پزیشكیان كرد بەهۆی شەهیدكردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، جەختی لەوە كردەوە كە عیراق سەركۆنەی ئەو جەنگە ستەمكارانەیە دەكات كە ئێرانی بەئامانج گرتووە و پەرۆشی ئاسایش و سەلامەتی ناوچەكەیە، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ هەوڵدان لەپێناو كۆتایی هێنان بەو جەنگە و گەڕانەوە بۆ لۆژیكی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە، دوور لە هێز، كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەكات.
 
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكوەزیرانی عیراق دووپاتیشی كردەوە كە لەكاتێكدا حكومەتی عیراق پەرۆشی ئاسایش و سەروەریی ئێرانە و رێگە نادات هیچ كەس و لایەنێك لە خاكی عیراقەوە هێرش بكەنە سەر ئەو وڵاتە، ئاشكراشیكرد ئەو هێرشانەی خاكی عیراق بەئامانج دەگرن، دەستدرێژیكردنە بۆسەر سەروەریی و ئاسایشی وڵات و جێگەی قبوڵكردن نییە، چونكە هەوڵەكانی عیراق لەپێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ، لەبارە دەبات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن