راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی ئاداری 2026 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێت.
سبەی هەینی 13ی ئاداری 2026 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت پێشبینی دەكرێت زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە سنوری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بێت . لە كاتەكانی شەو كەش ئاسایی دەبێتەوە .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی