ئەفسەرێكی فەڕەنسی لە سنووری هەولێر كوژراو ماكرۆن هەڕەشە دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین-

لەئاكامی هێرشێكی درۆنی بۆسەر بنكەیەكی سەربازی سوپای فەڕەنسا لەسنووری پارێزگای هەولێر، ئەفسەرێكی فەڕەنسا كوژراو ژمارەیەكی تریش برینداربوون. ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆكی ئەو وڵاتەش دەڵێت :" ئەم هێرشە قبووڵكراو نییە."

بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكە لەڕێی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوەو بنكەیەكی سەربازی سوپای فەڕەنسایان لە ناوچەی (مەلا قەرە) لە سنووری مەخموور پێكاوە، بەهۆیەوە ئەفسەرێكی فەڕەنسا كوژراوەو ژمارەیەك سەربازی تر برینداربوون.

ئەفسەرە كوژراوەكەش ناوی (ئارنۆ فریان) بووەن پلەی ئەفسەری باڵا بووە لە فەوجی 7ـی هێزە چیا نشینەكانی سوپای فەڕەنسا.

ئەركی ئەو هێزەی فەڕەنسا لەسنووری مەخمور، بریتییە لە مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لەڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

هاوكات، ئیمانوێل ماكرۆن-ی سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، ئەو ئەفسەرەی سوپای وڵاتەكەیان لە پێناو فەرەنسا و لە كاتی هێرشێكدا لە هەولێر لە عیراق كوژراوە، جگە لەویش چەند سەربازێكی تر برینداربوون. 
 
ماكرۆن، رەخنەی تووندی لە بە ئامانجگرتنی هێزەكانی فەرەنسا لەهەولێر گرت و ووتی، بوونی ئەوان لە عیراق تەنیا لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆرە : "جەنگی ئێستا لە ئێران نابێتە پاساو بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر سوپای فەرەنسا كەلەساڵی 2015 وە سەرقاڵی جەنگی داعشن."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن