راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 13ی ئاداری 2026 ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت كە هەندێك كات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت .
سبەی شەممە 14ی ئاداری 2026 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە نیوەڕۆدا شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات سەرەتا كەمێك نمە باران دەبێت پاشان كاریگەری دابارین زیاد دەكات لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 1 تــــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆك 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی