داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و دەوروبەری چەند بووە؟

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 143

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 7 ی تا 13 ی ئاداری 2026 بڕی (4) ملیارو (92) ملیۆن و (551) هەزار و (429)دینار بووە، لە (71%)ـی داهاتەكە نەختینەیەو (29%)ی چەك بووە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  50.842% كەمیكردووە كە دەكاتە بڕی 4 ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 28 ی 2 تا 6ی ئاداری 2026 بریتیی بوو لە (8) ملیارو (325) ملیۆن و (364) هەزارو (817) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە.        

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن