راچڵەكین -
سوپای ئەمریكا لەچوارچێوەی بەردەوامبوونی شەڕی دژ بە ئێران، هێزێكی گەورەی دەریاوانی رەوانەی ناوچەی رۆژهەڵات دەكات كە ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار سەربازە.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، سوپای ئەمریكا یەكەیەكی تایبەتی دەریاوانی رەوانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات كە ژمارەیان دوو هەزار و 200 سەربازی مەشقپێكراوە.
هەرچەندە تائێستا ئامانجی ناردنی ئەو هێزە گەورەیەی دەراوانی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئاماژە بەوەكراوە كە ئەو هێزە بە سێ كەشتی جەنگیی رەوانەكراون و چەند كارێكی تایبەتیان پێسپێردراوە.
ماوەی 14 رۆژە ئەمریكا و ئیسرائیل هێرشێكی بەرفراوانیان بۆسەر ئێران دەستپێكردووە و تائێستا هەزاران ئامانجیان لەو وڵاتە بۆردومانكردووە، بەوتەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، گورزە سەربازییەكانیان، تواناكانی سوپای ئێرانی بە تەواوەتی پەكخستووە و هێزی ئاسمانی و دەریاییشی نەماوە.