ئیسرائیل ناوچەیەكی سووریا تۆپباران دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 116

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل ناوچەیەكی باشووری سووریا تۆپباران دەكات و هێزە زەمینییەكانیشی پێشڕەویی زیاتر بەرەو قووڵایی خاكی ئەو وڵاتە دەكەن.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 13-3-2026، سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلانەوە تۆپارانێكی چڕی شارۆچكەی تەل ئەحمەر-ی لەسنووری پارێزگای قونەیتەڕەی باشووری سووریا كرد.

هاوكات لەگەڵ تۆپبارانەكەدا، هێزێكی سوپای ئیسرائیل بە چەندین زرێپۆشەوە چوونە ناو شارۆچكەیەك لە گوندەوارەكانی قونەیتەڕە و بەشێوەیەكی كاتی بازگەیان لە دەروازەی شارۆچكەكە دانا بۆ پشكنینی ئەو هاووڵاتییانەی كە بەو ناوچەیەدا تێپەڕ دەبن.

تائێستا حكومەتی سووریا بە فەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی زیانەكانی تۆپبارانەكە و پێشرشەوییەكانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری ئەو وڵاتە، ئاشكرا نەكردووە.

لەچەند رۆژی رابردوودا، جموجۆڵەكانی سوپای ئیسرائیل لەناوچەكانی باشووری سووریا زیاتر بووە و لەچەند ناوچەیەكیش بنكەی سەربازیی داناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن