راچڵەکین-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران بە تەواوی تێکشکاوە و دەیەوێت رێککەوتنمان
لەگەڵ واژوو بکات، بەڵام من رازی نابم بەو رێککەوتنە.
ئاماژەی بەوەشکرد:
میدیاکان درۆزنن و ئەوان رقیان لەوەیە باسی ئەووە بکەن کە سوپای ئەمریکا چەند
سەرکەوتنێکی گەورەی لە شەڕی دژ بە ئێراندا بەدەستهێناوە و هەوڵی چەواشەکاری دەدەن.
شایەنی باسە هەفتەی
رابردووش سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی هاوشێوەدا ئاشکرایکردبوو، ئێرانییەکان دوای
ئەوەی سەرکردەکانیان لەدەستدا ویستیان دانوستانمان لەگەڵ بکەن، بەڵام من وتم کاتەکەی
بەسەرچووە.