هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 54

راچڵەکین-

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشكرای دەکات، هاتووچۆ و جموجۆڵە بازرگانییەکان لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە.

دەقی بڵاوکراوەکە:
ئاگاداری هەموو بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران و هەناردەکاران و   هاوڵاتیانی  خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە  کە
سبەی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی  (15/ 3 / 2026)
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەگەڵ دەروازەی گومرگی تەمەرچینی ئێرانی لە ڕوی هاتووچووی گەشتیاری و  جموجولی بازرگانییەوە  دەکرێتەوە و  وەکوو جاران ئاسایی دەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن