پلەكانی گەرما گۆڕانكاریان بەسەردا دێت

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 321

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026 ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە ناوچە شاخاویەكان هەوری تەواو دەبێت لە ئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور و ساماڵ. 

سبەی چوار شەممە 18ی ئاداری 2026 ئاسمان پەڵە هەورو ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 18 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی
دهۆك 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن