سوپای رووسیا دوو ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 146

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای رووسیا هێرش و ۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا زیاتر چڕدەكاتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا دوو ناوچەیە دیكەی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات و زیاتر لە هەزار و 240 سەربازی ئۆكراینیش لە بەرەكانی جەنگدا كوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە 17-3-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاكردەوە، لەچوارچێوەی پێشڕەویی زیاتری هێزەكانیان بە ئاڕاستەی قووڵایی خاكی ئۆكراینا، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو چارۆچكەی دیكە لە هەرێمی سومی و كۆماری دۆنێستك كۆنترۆڵ كران و سوپای ئۆكرایناش دوای لەدەستدانی سەدان سەرباز، ناچاربوون لەو دوو شارۆچكەیە پاشەكشە بكەن.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكراشیكردووە، هێزەكانیان لەسەرجەم بەرەكانی جەنگدا پێشڕەویی بەرچاویان كردووە و لەماوەی 24 رابردووشدا، هەزار و 243 سەربازی ئۆكراینا كوژراون، هاوكات زیانێكی گەورەش بە ژێرخانی سەربازیی ئەو وڵاتە گەیشتووە و هێڵەكانی گەیاندنی هاوكاری لۆجستیی بۆ هێزەكانیان لەبەركانی جەنگدا پچڕاوە.

كردەوە سەربازییەكانی سوپای رووسیا لە ئۆكراینا كە لەچەند مانگی رابردوودا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، لەكاتێكدایە بەرپرسانی مۆسكۆ ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستانی ئاشتی و گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست نیشاندەدەن، بۆ ئەو مەبەستەش چەند مەرجێكیان دیاریكردووە، كە سەرجەمیان لەلایەن ئۆكرایناوە رەتكراونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن