كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

کوردستان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 463

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2)پلەی سیلیزی .

سبەی پێنج شەممە 19ی ئاداری 2026 سبەی تا كاتەكانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە كاتەكانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە شەپۆلێكی باران بارین روو لە ناوچەكەمان دەكات ، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سەرجەمی ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەم شەپۆلە ,لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و قەزاو ناحیەكانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ئیدارەی زاخۆ و بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەڕین باران بارین بەشێوەی نمە باران و هەندێ كات بارانی مامناوەند دەبێت و ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە  .

سنووری باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك و پارێزگای كركووك لە كاتەكانی شەودا ڕێژەی باران بارینی زیاتر دەبێت و باران بارینی بە لێزمەی دەبێت .ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە لە كاتی باران بارینی بە لێزمە. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە لە شەودا نزم دەبێتەوە .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم بێت، كاریگەری ئەم شەپۆلەی كە سبەی دەست پێدەكات بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت .

لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوور لە ڕۆژی هەینی  20-3-2026 لەگەڵ یەك شەممە  22-3-2026 كاریگەری ئەم شەپۆلە بە باران بارین و چالاك بوونی خێرای باو هەورە تریشقەو بارانی بەلێزمە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە هەندێ ناوچە بەراورد بە ڕۆژانی تر زیاتر دەبێت .

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن