راچڵەكین-
وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، شاری هەولێرو سلێمانی، دووبارەگیان كراوەتە ئامانج و بەهۆیەەو سێ پێشمەرگە برینداربوون.
وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی ئاداری 2026 بڵاوكراوەتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، دوو بارەگای یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی كرانە ئامانجی هێرشی درۆنی، كە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون.
"ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لە كاتێكدایە كە پێشتریش چەندین جار بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانمان لەو پێشێلكارییانە ئاگادار كردووەتەوە."
"بە توندی سەركۆنەی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە دەكەین و داوا لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق دەكەین بە ئەركی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێك بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریكردن لەو گروپە لەیاسا دەرچووانە بۆ دووبارە نەكردنەوەی ئەم كردەوانە كە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە.