هەناردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق رادەگیرێت

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58

راچڵەكین -

هەناردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق بەتەواوەتی راگیرا، بەو هۆیەشەوە عیراق زیاتر لە سێ هەزار مێگاوات كارەبا لەدەستدەدات.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2025، ئێران هەناردەكردنی غازی بۆ عیراق بە تەواوەتی راگرت، ئەمەش دوای ئەوەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی غازی (پارسی باشوور)ی ئێران لەلایەن ئیسرائلەوە بۆردومانكرا.

بەوتەی بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای عیراق، راگرتنی هەناردەكردنی غاز لە ئێرانەوە، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سێ هەزار و 200 مێگاوات كارەبای نیشتمانی، بەو پێیەی ئەو غازی لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت، كە بڕەكەی 19 ملیۆن پێ سێجایە لە رۆژیكدا، بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەكاردەهێنرێت.

لەئەگەری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عیراق، ماوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو كەمدەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن