دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ ڕادەگەیەنێت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 264

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەماوەی دوو رۆژدا چەندین هێرشی درۆنی و مووشەكی كراونەتە سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و قەزای كۆیە، بەهۆیەوە چەند پێشمەرگەیەك بریندار بوون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاماری هێرشەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی بڵاوكردەوە كە بە درۆن و مووشەك ئەنجامدراون و بەم شێوەیە بووە:

رۆژی سێشەمە 17-3-2026، سێ هێرشی درۆنی و دوو هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەكانی 70، لەدەرئەنجامی هێرشەكاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووكی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەكان لەئاسمان تێكشكێنراون.

دوو هێرشی درۆنی لە كاتژمێر 3:50 خولەك كراوەتە سەر شارۆچكەی كۆیە - كەمپی پەنابەران. دوو كارمەندی ئاگركوژێنەوەی خەلیفان لەكاتی جێبەجێكردنی ئەرك و فەرماندا بە سووكی بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2026، دوو هێرشی درۆنی كراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەكانی 70، یەك هێرشی درۆنی لە كاتژمێر (دوو)ی سەرلەبەیانی كراوەتە سەر سەنتەری شارۆچكەی كۆیە، لەدوای كاتژمێر 1:30ی خولەكی دوانیوەڕۆ تائێستا شەش هێرشی درۆنی كراوەتە سەر شارۆچكەی كۆیە - كەمپی پەنابەران.

دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەكردووە، هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە و زۆربەیان لە ئاسمان تێكشكێنراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن