راچڵەكین -
نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكات و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 111 دۆلار.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئینڤێستینگ، كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی نرخی وزەی جیهانیی، ئەمشەو 18-3-2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 111 دۆلار و 67 سەنت بەرزبووەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس لە ئەمریكا، بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو گەیشتە 99 دۆلار و 43 سەنت.
پێشبینی دەكرێت بەهۆی بەردەوامبوونی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە كە وەك كاردانەوەیەك دێت بەرامبەر هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەكەی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.