رۆژانی جەژن بەفرو باران دەبارێـت

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026 ئاسمانی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری هەردوو نزمە پەستانی یەكگرتووی دەریای سوور و سپی ناوەراست بۆیە ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سووك، پاشان بۆ كاتەكانی ئێوارە دابارین بەشێوەی نمە باران لەناوچەكانی سنووری رۆژئاوا وە باشووری هەرێم دەستپێدەكات پاشان كاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم.

لەكاتەكانی شەو دابارین زیاد دەبێت بۆ شێوەی بارانی بەردەوام بەدرێژایی كاتەكاندا بۆیە پێشبینی برێكی زۆر لەدابارین دەكرێت وە كاریگەریەكەی بەردەوام دەبێت بۆ كاتەكانی بەیانی هەینی. پلەكانی گەرما  كەمێك نزم  دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) پلە.

سبەی هەینی20ی ئاداری 2026 بەهۆی بەردەوامی كاریگەری نزمە پەستانی ئاماژە پێكراو، ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت وە نمە باران لەزۆربەی ناوچەكان بەردەوامی دەبێت وە لەناوچە سنووریەكانی باكووری خۆرهەڵات ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە، بۆ كاتەكانی نیوەرۆ وە دوایی نیوەرۆ دابارین بۆ تاوە باران دەگۆرێت  لەگەڵ هەورە بروسكە وە لە ناوچە شاخاوییەكان كەمتر پێشبینی دەكرێت، شایانی باسە ناجێگیری بەرگی هەوای هەرێم بەردەوامی دەبێت . 
 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن