ئەمریكا بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئێران دەردەکات

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 469

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا بڕیار دەدات لەچەند رۆژی داهاتوودا سزاكان لەسەر هەناردەكردنی نەوتی ئێران هەڵبگرێت، وەزیری گەنجینەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت: هەڵگرتنی سزاكان تەنها ئەو بڕە نەوتەی ئێران دەگرێتەوە كە ئێستا لەناو كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە دەریاكاندان گیریانخواردووە.

سكوت بیسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی فۆكس بزنس رایگەیاند: بە ئەگەرێكی زۆرەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری هەڵگرتنی سزا سەپێندراوەكانی سەر هەناردەكردنی نەوتی ئێران دەردەكەین.

وتیشی:" وەكچۆن بڕیار هەڵگرتنی كاتیی سزا سەپێندراوەكانی سەر هەناردەكردنی نەوتی رووسیامان دەركرد بەهەمان شێوەش لەچەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەبارەی ئەو نەوتەی ئێران دەدەین كە ئێستا لەناو دەریاكاندا گیریخواردووە".

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكراشیكرد، لەئێستادا بڕی ئەو نەوتەی ئێران كە لەناو كەشتییە نەوتهەلگرەكاندا لە دەریاكاندان، بە 140 ملیۆن بەرمیل مەزەندە دەكرێت و سەرجەمی برشەكە ئامادەكرابوو بۆ ئەوەی هەناردەی چین بكرێت، رایگەیاند: ئەو بڕە نەوتە كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهان بۆ ماوەی دوو هەفتە، كە بەهۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە بەردەوام نرخەكەی روو لە بەرزبوونەوەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن