كەشوهەوای پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێم

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 254

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 22-3-2026، كاریگەری شەپۆلی بارانبارین لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت و ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك و راپەڕین و زاخۆ و سۆران، شێوازی دابارینی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت. هاوكات لەگەڵ بارانبارین، هەورە تریشقەش دەبێت و لە ناوچە سنووریەكانیش ئەگەری بەفر بارین هەیە.

پلەكانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە و خێرایی با لە هەندێ ناوچە زیاد دەكات، بە تایبەتی لە سنووری هەولێر.

سبەینێ دووشەممە 23-3-2026، كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لاواز دەبێت و لە سەنتەری شارەكان ئەگەری كەمێك باران بارین هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و قەزاو ناحییەكانی ناوچە شاخاویییەكان هەندێ كات نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت.
   
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 11 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی 
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن