راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی لێڵبوونی سەرچاوەكانی دابەشكردنی ئاو لە زێی دووكان، دابەشكردنی ئاو راگیرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی ئاوی سلێمانی، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 22-3-2026 بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، بەهۆی بارانبارینی ڕۆژانی ڕابردوو لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، بووە هۆی لێڵبوونی سەرچاوەكانی دابەشكردنی ئاو لە زێی دووكان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەر زۆریی لێڵبوون و زیان نەگەیەندن بە پڕۆژەكانی ئاو، دابەشكردنی ئاومان ڕاگرتووە تا ئاسایی بوونەوەی لێڵیی ئاوەكە.