راچڵەكین -
كەشناسیی هەرێم بڕی بارانی 12ی كاتژمێری رابردووی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوەو پێشبینییش دەكات كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە تاوەكو سبەینێ بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كاریگەری شەپۆلی بارانبارینەكە لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم تاكو سبەینێ بەردەوامی دەبێت و بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت، كاریگەرییەكەشی لەسەر سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر دەبێت كە بارانی مامناوەند و لێزمە باران دەبێت.
كەشناسیی بڕی بارانبارینی لە وێستگە جیاجیاكانی هەرێم لە 12 كاتژمێری رابردوو (9 بەیانی تاوەكو 9ی ئەمشەو) بڵاوكردووەتەوە، كە بەم شێوەیەیە:
هەولێر 3.6 ملم
پیرمام 12.0 ملم
سلێمانی 17.0 ملم
چمچماڵ 16.0 ملم
دهۆك 29.0 ملم
زاخۆ 24.5 ملم
شەمامك 2.0 ملم
ئاكرێ 21.2 ملم
ئامێدی 21 ملم
بامەرنی 25.4 ملم
بارزان 44.4 ملم
بازیان 21.6 ملم
دەربەندیخان 39.8 ملم
حاجی ئۆمەران 17.6 ملم
هەڵەبجە 15.4 ملم
كەلار 12.4 ملم
مەیدان 20.8 ملم