نرخی ئەمڕۆی بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەچەندە؟

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 129

راچڵەكین-

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلارو 8 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 98 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن