عیراق رۆژێك پشووی فەرمی رادەگەیەنێت

عێراق

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین -

بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشوو لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە 26-3-2026، دەوامی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان رابگیرێت بەهۆی خراپیی رەوشی كەشوهەوا.

بڕیارەكە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان ناگرێتەوەو دەوام تێیدا ئاسایی دەبێت.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە دەستەی كەشناسیی عیراق هۆشداری دابوو لە هاتنی شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین كە زۆربەی ناوچەكانی عیراق دەگرێتەوە، بۆئەو مەبەستەش وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاریدا ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم خوێندنگەكانی عیراق.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن