راچڵەكین-
ئەنجوومەنی بالای دادوەری عیراق لەبارەی دەنگۆی دەرچوونی بڕیارێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران یاخود ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، ڕوونكردنەوە دەدات.
ناوەندی میدیایی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەعیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026 لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" ئەو دەنگۆیانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بەهەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، یاخود ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی ملیۆنێك واژوو، دوورن لەڕاستییەوەو ئەو پێگەیەش كە بابەتەكەی لێ بڵاوكراوەتەوە، سەر بەدەسەڵاتی دادوەری نییە."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق داوا لەسەرجەم میدیاكان دەكات، لەكاتی گواستنەوەی زانیاری و هەواڵەكان پشت بەسەرچاوە فەرمییەكان ببەستن و دوای زانیاری هەڵە نەكەون.