راچڵەكین -
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبووەوەو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماریش تەوەرێكی كۆبوونەوەكە بوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە 29-3-2026، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە چەند دۆسێیەك كە پەیوەندیدار بوون بە كاری یاسادانان لە ماوەی داهاتوودا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن لە دەركردنی چەند یاسایەك كە ئەولەویەتیان هەیە و پەیوەندیدارن بە ژیانی هاووڵاتیان و پتەوكردنی سەقامگیری وڵات، لەگەڵ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان، بەو جۆرەی رۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەن كارا دەكات.
هەر لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و دەستنیشانكردنی وادەیەك بۆ دانیشتنێك بە مەبەستی یەكلاییكردنەوەی ئەو بابەتە، ئەویش دوابەدوای كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی كردەوە لەسەر لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی دەستوریی و كاری جدجی بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسێ هەڵپەسێردراوەكان و رەخساندنی سەقامگیری سیاسی.