دۆناڵد ترەمپ: هیچ كات پێویستمان بەگەرووی هورمز نەبووەو نابێت

جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر هەڕەشەی لەناوبردنی ئێران دەكات و دەڵێت، لەدوو سێ هەفتەی داهاتوودا بەجۆرێك هێرش دەكەنە سەر ئێران كە بیگەڕێننەوە بۆ چاخی بەردین.

دۆناڵد ترەمپ، لەووتارێكدا لەبارەی دۆخی ئێستای شەڕ لەگەڵ ئێران رایگەیاند، ئامانجە ستراتیژییەكانی ئەمریكا لەو جەنگەدا نزیكن لە بەدیهاتن، ئەگەر پێویستیش بكات ئەوا واشنتۆن كەرتی وزەو نەوتی ئێران دەكاتە ئامانج.

ئەمریكا هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێرانی لەناو بردووە، زیانێكی زۆریشی بەبەرنامەی ئەتۆمیی و مووشەكی بالیستی ئەو وڵاتە گەیاندووە:" سوپاسی هاوپەیمانانی ئەمریكا دەكەم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵێن دەدەم دەستبەرداری وڵاتانی كەنداو نەبم كەلەسەرەتای جەنگەكەوە لەلایەن ئێرانەوە كراونەتە ئامانج" دۆناڵد ترەمپ وادەڵێت.

گرنگترین ئەو شتانەی ترەمپ لەووتارەكەیدا لەبارەی ئێرانەوە ئاماژەی پێكرد:

- ئێران دووچاری شكستێكی بێ وێنە بووە، بەشی قورسی جەنگەكە كۆتایی هاتووە.
- چیتر ئێران مەترسی نییە.
-ئەركەكە زۆر بەخێرایی تەواو دەكەین.... زۆرنزیكین.
- دەتوانین كەرتی نەوتی ئێران بكەینە ئامانج.
- هیچ كات ناتوانرێت متمانە بە ئێران بكرێت لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەی.
- لەم كاتەدا وتووێژ لەئارادایە.
- هیچ كات پێویستمان بەگەرووی هورمز نەبووەو نابێت.
- كاتێك جەنگەكە تەواو بوو گەرووەكە بەشێوەی ئاسایی دەكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن