ئەمریكا لەبارەی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئێران چی بەئیسرائیل وتووە؟

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 252

راچڵەكین-

رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی بڵاویكردووەتەوە، بەرپرسانی ئەمریكا بە ئیسرائیلیان راگەیاندووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئێران ئاستەنگی بۆ دروستبووەو نەگەیشتووەنەتە هیچ دەرئەنجامێك.

رۆژنامەی ( ئیسرائیل هیۆم) لەزاری سەرچاوەیەكی دبلۆماسی بڵاویكردووەتەوە، نەبوونی متناە لەنێوان ئەمریكاو ئێران، وایكردووە هیچ بەرەوپێشچوونێك لەدانووستان و گفتوگۆكاندا بەدی نەیەت.

بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، تاران سوورە لەسەر دەستبەجێ راگرتنی هێرشەكان و پێدانی گرەنتی بەدووبارە نەوونەوەیان، لەبەرامبەردا واشنتۆن دەستبەرداری مەرجەكانی نابێت لەنێویاندا كردنەوەی بێ مەرجی گەرووی هورمز و رادەستكردنی سەرجەم یۆرانیۆمە پیتێنراوەكانی ئێران.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن هەردوو لایەنی ئەمریكی و ئیسرائیلی ئامادەكاری دەكەن بۆ فراوانكردنی هێرشەكانیان بۆسەر ئێران لانی كەم بۆ ماوەی 10 رۆژی داهاتوو، لەگەڵ سەرنجخستنە سەر بەئامانجگرتنی ژێرخانی سوپای پاسداران و ئەو دامەزراوە مەدەنیانەی لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بەكار دەهێنرێن.

هێرشكردنە سەر پردی (B1) لەكەرەج دەرخەری ئەوەیە كە ستراتیژییەتی هێرشەكان بۆسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاو ئیسرائیل گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە.

هاوكات دۆناڵد ترەمپ،ی سەرۆكی ئەمریكا لەنوێترین لێدوانیدا هەڕەشەی ئەوەی كرد كە قۆناغی داهاتووی ئامانجە جەنگییەكانیان لەدژی ئێران پردەكان و پاشان وێستگەكانی كارەبا دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن