راچڵەکین-
ناوچەی پیشەسازیی پترۆکیمیای ماهشەهری ئێران لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا.
میدیاکانی ئێران
بڵاویانکردەوە: بەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەند خاڵێک لە ناوچەی تایبەتی ناوچەی پیشەسازیی پترۆکیمیایی
ماهشەهر بوونەتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، جێگری پارێزگای خوزستانیش
لەوبارەیەوە دەڵێت، سێ تەقینەوەی بەهێز لەو ناوچانە روویداوە و هێشتا زیانەکانی نەزانراون.
هاوکات رێکخراوی ناوچەی
تایبەتی ئابووری پترۆکیمیایی ماهشەهر ئاشکرایکرد، تەواوی یەکە پیشەسازییەکان لە
ناوچەکەدا چۆڵکراون و تاوکو ئێستا ماددە پیسکەرەکان هیچ مەترسییەکیان بۆ شارەکانی
دراوسێ دروستنەکردووە.