نرخی بەرمیلێك نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا گەیشتووەتە چەند؟

ئابوری

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین-

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی نیسانی 2026، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار مامەڵەی پێودەكرێت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بە 111 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەردەوامی گەڕی دووەمی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریكاو ئیسرائیل، نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە بەتایبەت دوای داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێران كە نزیكەی 20%ی نەوتی جیهانی پێدا دەگوێزرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن